له هه‌ل و مه‌رجی نوێی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا چ جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه و بیرکردنه‌وه‌کان به‌هه‌ر جۆرێک بێت ڕۆڵی ئۆپزسیۆنی ئێران به گشتی چۆن ده‌بێت و ئۆپزسیۆنی کوردیش به تایبه‌تی.
جه‌لیل ئازادیخواز ، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له‌و بڕوایه‌دایه گۆڕانکاریه‌کانی خاوه‌رمیانه و باکوری ئافریکا ده‌رفه‌ت بوو بۆ ئێران ، به‌لام وه‌ک ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی توانای نییه سیمایه‌کی وه‌ها نیشان بدات بتوانێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان به گونجاندنێک بگات.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئۆپزسیۆن له ئێران و ئۆپزسیۆنی کوردیش به تایبه‌تی له هه‌مبه‌ر ڕووداوه‌کان ، به‌ڕێز ئازادیخواز ده‌ڵێت نه‌بوونی مانیفێستێکی هاوبه‌ش لای ئۆپزسیۆنی ئێرانی گه‌وره‌ترین زیانه و به‌رامبه‌ر به ئۆپزسیۆنی کوردیش ده‌ڵێت ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئێستای ئۆپزسیۆنی کوردیه تا خۆی یه‌کبخاته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 11:25 خوله‌که.