کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی ژماره‌یه‌ک کێشه و قه‌یرانی ناوخۆییه، له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش هه‌روادێ و فشاره‌کان زیاد ده‌که‌ن له‌سه‌ری.
کۆماری ئیسلامی وه‌ک تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر توندبوونی سزاکان له‌سه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌نگه‌ی هورمز ده‌کات له که‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره‌کانی جیهان.
جه‌لیل ئازادی‌خا: ڕژێمی ئێران له ناوه‌وه داڕماوه و ته‌نها شتێک به ده‌ستیه‌وه مابێت به‌ربه‌ره‌کانیکردنی ده‌ره‌وه‌یه
جه‌لیل ئازادی‌خا، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێران ده‌یکات هیچ بنه‌مایه‌کیان نییه و له ڕووی مێژووییه‌وه هه‌میشه ئێران ویستویه‌تی ته‌نگژه ناوکیه‌کانی به دروستکردنی کێشه له ده‌ره‌وه په‌رده‌پۆش بکات.
به‌ڕێز ئازادی‌خا ده‌شڵێت له مێژه ئێران له هه‌وڵی خوڵقاندنی قه‌یرانێکی به‌رینه له ناوچه‌که‌دا و ته‌نها مه‌به‌ستیش له‌و هه‌وڵانه‌ی ڕژێمی ئێران درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆیه‌تی.
به‌ڵێن ساڵح ، وتووێژی له‌گه‌ڵ جه‌لیل ئازادی‌خا، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:26 خوله‌که.