جه‌لیل ئازادیخواه : 28 گه‌لاوێژ ڕۆژی ئهندازیارکردنی سه‌رکۆتکردنی گه‌لی کورده له لایه‌ن جمهوری ئیسلامیه‌وه
31 ساڵ له‌مه‌و پێش له‌شکه‌ری ئیرانی و پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی به فه‌رمانی ئایة الله خومه‌ێنی له ڕێگای زه‌مین و ئاسمانه‌وه هێڕشیان برده سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کوشتارێکی زۆریان له مه‌ردومی بێ گوناهی کوردستان کرد. له هه‌ڤپه‌ێڤینێکی ڕۆژنامه نووسی کورد جه‌لیل ئازادیخواه له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌و کاته‌دا من له ده‌وروبه‌ری شاری کامیاران دا بووم و له نزدیکه‌وه ئاگاداری ئه‌و هێرشه و ئه‌و هه‌ڵس و که‌وته دڕندانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی جمهوری ئیسلامی و سهرکوتانهوهی مه‌ردومی ناوچه‌که بووین و به چاوی خۆمان بینی چۆن له زه‌مین و ئاسمان و به هه‌موو ڕێگاکان و له هه‌موو جۆره تواناییه‌کان که‌ڵک وه‌رگیرا بۆ سه‌رکۆتکردنی خه‌ڵک.