به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ته‌رخانه بۆ به‌شی یه‌که‌می گفت و گۆ له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی ، پسپۆڕی زمانه‌وانی له زانکۆی کارلتن له که‌نه‌دا.
له‌م به‌شه‌دا دکتۆر جه‌عفه‌ر باس له پرۆژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زمانه‌وانی ده‌کات که له ژماره‌یه‌ک ووتاری توێژینه‌وه پێکدێت له‌سه‌ر زمانی کوردی و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌شیان له دووتوێی ژماره‌یه‌کی گۆڤارێکی تایبه‌ت به زمانه‌وانی بڵاوده‌بێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی یه‌که‌می گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:54 خوله‌که.