خۆپێشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ئازادی له په‌یامێکدا بۆ لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن داوایان لێ ده‌که‌ن به هۆی به جێ نه‌گه‌یاندنی داخوازیه‌کانیان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌وه ئه‌ندامێتیان له ناو په‌رله‌ماندا هه‌ڵپه‌سێرن.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر فراکسیۆنی گۆڕان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌شێک له‌و داوایانه‌ی ئه‌وان هه‌مان ئه‌و داوایانه‌ی ئێمه‌ن، بێگومان من هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وان له ئۆپۆزسیۆنیش زۆرتر ڕویشتوون. ده‌شڵێت تا ئێستا له‌م کوردستانه‌دا هیچ که‌س که ده‌ستی له کوشتنی هه‌ر هاووڵاتیه‌کی سیڤیل وه یاخود ئه‌گه‌ر له ناو حکومهتێشدا هه‌بێت سزا درابیت. دکتۆر جه‌عفه‌ر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و هۆیانه‌ی که پێویسته حکومه‌تێک له وڵاتانی جیهاندا له پێناویدا ده‌ست له کار بکێشێته‌وه له وڵاتی ئێمه‌دا ده‌یان و سه‌دان خاڵ هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:19 خوله‌که