هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن هێزه سه‌ربازیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌شکرکێشییان له ناو سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کردووه.
جه‌بار یاوه‌ر ، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێسمه‌رگه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نکوڵی له‌و هه‌واڵانه ده‌کات و ده‌ڵێت تا کاتی سازدانی گفت و گۆکه‌ش له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی سه‌ر سنوره‌کانه‌وه هاتنی سه‌ربازی ئێرانی بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێز یاوه‌ر ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ئه‌و جۆره له‌شکرکێشیه له ناو خاکی هه‌رێمدا بکه‌ن، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له نێوان عێراق و ئێران‌دا هه‌یه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یاوه‌ردا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:23 خوله‌که.