ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه دوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی کوردستانی عێراق (پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) کۆنه‌بونه‌وه بۆ تاووتوێکردنی بڕیاری لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستاندنه‌کان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتیدا.
ده‌مڕاستی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت ده‌کرێت بگوترێت بارێکی ته‌کنیکی وایکرد کۆبوونه‌وه‌که دوابخرێت ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت بڕیاره له کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه بکرێت.
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده هه‌ندێک گرفت هاتونه‌ته پێش به‌ڵام دیالۆگ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق زۆر گرنگه و با هیچ کۆسپێکیش نه‌بێته مایه‌ی ڕاگرتنی دانوستاندن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ یه‌کێتی و پارتی پڕۆژه‌ی چاکسازی پێشکه‌ش ده‌که‌ن له‌ده‌مێکدا ئه‌و دوو لایه‌نه خۆیان فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که‌ن و له بری ئه‌وه ده‌کرا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ئۆپزسیۆن چاکسازیه‌کان کرابان، جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ده‌مڕاستی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت پارتی و یه‌کێتی مافیان هه‌یه پڕۆژه‌یان هه‌بێت و بریتیه له نه‌خشه ڕێگایه‌ک بۆ سه‌قامگیری له هه‌رێمه‌که‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:52 خوله‌که.