بێجگه له ڕوسیا و چین هه‌ر 13 ئه‌ندامه‌که‌ی تری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگی ئه‌رێنیان دا به‌و به‌رنوسه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ سه‌رزه‌نشت کردنی حکومه‌تی سوریا له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ی که دژی گه‌لی خۆی به‌کاری ده‌هێنێت.
جه‌عفه‌ری حامیدی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر بنکه له نه‌رویژ ده‌ڵێت گرفت له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا ئه‌وه‌یه گه‌ر یه‌کێک له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ به‌رنوسێکدا نه‌بن ئه‌وا ئیدی نابێته بڕیار و ئه‌مه‌ش ده‌شێت زیان له متمانه بوون به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدات.
له‌سه‌ر مه‌به‌ست و بیرکردنه‌وه‌کانی ڕوسیا ، به‌ڕێز جه‌عفه‌ری ده‌ڵێت سیاسه‌ته‌کان و ڕێبازه‌کانی ڕووسیای ئێستا هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشووه، وه‌ک چۆن پشتیوانی له سیسته‌مه تۆتالیتاریه‌کانی وه‌ک عێراق و یه‌مه‌ن و سوریای حافز ئه‌سه‌دی ده‌کرد.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ری حامیدی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر کردووه.
تێبینی: ئه‌م وتووێژه هاوکاتی گفت وگۆکانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌کراوه، واته به‌ر له شکستپێهێنانی به‌رنوسی بڕیاره‌که‌ی تایبه‌ت بوو به سوریا به‌هۆی ڤیتۆ کردنیه‌وه له‌لایه‌ن ڕوسیا و چینه‌وه
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی وتووێژه‌که بن، که ماوه‌که‌ی 7:06 خوله‌که.