سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌فه‌ریکای باشور تابۆ مبیکی له وڵاتی که‌ناری ددانه فیله بۆ ناوبژیکردن له قه‌یرانی سیاسی ئه‌و وڵاته که هه‌روا دێت و قوڵتر ده‌بێت.
به‌ڕێز مبیکی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌یشته ئه‌بیجان، ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو کاندیدی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایانگه‌یاند که سوێندی گرتنه ده‌سه‌ڵاتیان خواردووه.
سه‌رۆک لۆران گباگبۆ پاش ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی خوارد، شه‌ممه 4 ی دوازده‌ی 2010
سه‌رۆک لۆران گباگبۆ سوێندی یاسایی خوارد دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌سـتوری که‌ناری ددانه فیل به براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕاگه‌یاند به‌وه‌ی 51% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه. هه‌رچه‌نده کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاته‌که پـێشـتر سه‌رکه‌وتنی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن ئه‌لحه‌سه‌ن واتارای ڕاگه‌یاند.
فه‌ره‌نسـا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و یه‌کێتی ئه‌فه‌ریکا چوونه‌ته پاڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ دان پـێدانانی به‌ڕێز واتارا وه‌ک سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌که و داوایان له به‌ڕێز گباگبۆ کردووه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که په‌سه‌ند بکات.
به‌ڕێز مبیکی له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌فه‌ریکاوه نێردراوه و بڕیاره له‌گه‌ڵ لۆران گباگبۆ و ئه‌لحه‌سه‌ن واتارا کۆبـبێته‌وه.