سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ئاگاهی داوه به لایه‌نگرانی لۆران گباگبۆی سه‌رۆکی وڵاتی که‌ناری عاج ( کۆدهڤوا) که هێرشکردنه سه‌ر ڕکه‌به‌ره سیاسیـیه‌که‌ی ده‌کرێت شه‌ڕی ناوخۆ ههڵایسێنێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوته‌بێژێـکی به‌ڕێز بان گوتی سـکرتێری گشـتی زۆر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به‌و داوایانه‌ی ده‌کرێن بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و هوتێله‌ی ئه‌لحه‌سه‌ن وتارا تیایدا له ژێر پاراستنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا کارده‌کات.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دان به‌وه‌دا ده‌نێت که به‌ڕێز وتارا براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی مانگی یازده‌ی وڵاته‌که‌یه که به‌ڕێز گباگبۆی ئاکامه‌کانی قبوڵ ناکات.
گوته‌بێژه‌که‌ی به‌ڕێز بان گوتیشی ئاشـتیپارێزانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێـگه‌یان پـێدراوه هه‌رچی پـێویست بێت به‌کاری بهێنن بۆ پاراسـتنی کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت و که‌سـانی هوتێلهکهش.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ به که‌ناڵی BBC ڕاگه‌یاند به‌ریتانیا پـشـتیوانی له ده‌سـتێوه‌ردانی گه‌مارۆی له‌شـکری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات، ئه‌گه‌ر گفتوگۆکان به‌ڕێز گباگبۆ قایل نه‌که‌ن واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.