شه‌ڕێـکی سه‌خت له ده‌وروبه‌ری ماڵی سه‌رۆکی ماوه به‌سه‌رچووی وڵاتی که‌ناری ددانه فیل لۆران باگبۆی ڕوویداوه، ئه‌وه‌ی ڕازی نیـیه حوکمڕانی وڵات ڕاده‌سـتی سه‌رۆکی دانپـیادانراوی وڵات ئه‌لحه‌سه‌ن واتارا بکات.
پاش شـکسـتهێنانی دانوسـتاندنه‌کان بۆ خۆبهدهسـتهوهدانی به‌ڕێز باگبۆی، ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی لایه‌نگری واتارا هێرشیان کرده سه‌ر جێـگه‌ی نیشته‌جێی ناوبراو له ئابیدجان پایته‌خت.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن شه‌ڕه ته‌قه و ده‌نگی ته‌قینه‌وه له نزیک جێـگه‌ی نیشته‌جێبوونی به‌ڕێز باگبۆی بیسـتراوه، له‌و جێـگهیهی که باوه‌ڕده‌کرێت ناوبراو له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا خۆیان له ژێرزه‌میندا شـاردبێته‌وه.
له لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی به‌ڕێز واتارا ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی لایه‌نگری واتارا توانیویانه بچنه ناو ئه‌و جێـگهیهوه، به‌ڵام هێشـتا به‌ڕێز باگبۆیان ده‌سـتگیر نه‌کردووه.
هاوه‌ڵانی به‌ڕێز واتار ده‌ڵێن به‌و هێزانه گوتراوه به زیندویی باگبۆی ده‌سـتگیربکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه گوته‌بێژی به‌ڕێز باگبۆی ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا به‌شـداریان له‌و هێرشه‌دا کردبوو، به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه.
شایانی باسه له‌وه‌ته‌ی مانگی دوازده‌ی ڕابردووه‌وه وڵاتی که‌ناری ددانه فیل له قه‌یرانی سیاسیدایه کاتێـک به‌ڕێز باگبۆی ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ڕه‌تکردبۆوه که تیایدا هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێز واتارایان به سه‌رۆک هه‌ڵبژاردووه.