لۆران گباگبۆی سه‌رۆکی هه‌نووکه‌ی وڵاتی که‌ناری عاج ڕابه‌رانی جیهان تاوانبار ده‌کات به هه‌وڵێـکی ڕوو له هه‌ڵچووی کوده‌تایه‌ک بۆ له ده‌سه‌ڵات لادنی به‌هۆی سه‌رهه‌ڵـدانی مشت‌ومڕ و ناکۆکی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی.
له په‌یامی به بۆنه‌ی سـاڵی نوێوه که له ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌وه خوێندرایه‌وه سه‌رۆک لۆران گباگبۆ گوتی من هه‌رگیز ده‌سـتێوه‌ردانی له‌م جۆره‌م له لایه‌ن کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه له کاروباری نێوخۆی وڵاتمدا نه‌بینیوه.
هاوکات ئه‌لحه‌سه‌ن وتارای نه‌یاری سیاسی سه‌رۆک گباگبۆ، ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دانی به سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوودا ناوه، ئه‌ویش له په‌یامیدا به‌بۆنه‌ی هاتنی سـاڵی نوێوه ده‌ڵێت سـاڵی 2010 به خه‌م و په‌ژاره کۆتایی هات و هه‌روه‌ها ئه‌لحه‌سه‌ن وتارا له په‌یامه‌که‌شیدا ده‌ڵێت سه‌رۆکی هه‌نووکه‌ی وڵاتی که‌ناری عاج به‌ڕێز گباگبۆ دان به شـکسـتهێنانی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا ڕه‌تده‌کاته‌وه، ئه‌و کاره‌ی وا ئه‌فه‌ریکای پێ شه‌رمه‌زار ده‌کات.
له لایه‌کی تره‌وه گویلام سۆرۆ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ڕێز وتارای براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ده‌ڵێت به‌ڕێز گباگبۆ هه‌تا نیوه شه‌وی هه‌ینی مۆڵه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی واز له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی بهێنێت بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژیانی هه‌بێت.