دوو به‌سته‌ی پـۆست له هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی سویسرا و شیلی له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی برینداربوونی 2 که‌س. هێزه‌کانی پـۆلیس له ڕۆما که‌وتوونه‌ته پـشـکنینی هه‌موو باڵیۆزخانه‌کان بۆ ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر به‌سته‌یه‌کی تری له‌و جۆره.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ئه‌م هێرشانه‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و به کارێـکی توندوتیژی ناوبرد که جێی مه‌خابنن.
پـۆلیس گوتیشی به‌سته‌یه‌کی سێهه‌م دۆزراوه‌ته‌وه که گومانی لێـکراوه له باڵیۆزخانه‌ی ئۆکرانیا، به‌ڵام له دوایـیدا ده‌رکه‌وتووه هیچ ته‌قه‌مه‌نی تێدا نه‌بووه.
له ڕووداوی یه‌که‌مدا که له باڵیۆزخانه‌ی سویسرا بوو، ئه‌و کارمه‌نده‌ی پـۆسـته‌که‌ی کردبووه‌وه به سه‌ختی هه‌ردوو ده‌سـتی برینداربووه. ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه‌ی یه‌که‌م له باڵیۆزخانه‌ی شیلی ڕوویدا ئه‌ویش بووه مایه‌ی برینداربوونی که‌سێـک.