به‌رپرسانی ئیتالیا پیاوێکی ته‌مه‌ن 38 ساڵه‌ی وڵاتی چێچێن به شه‌ڕکردن بۆ گرووپی داعش له سووریا و به‌شداری له هێرشگه‌لی کۆشه‌نده له ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا و له وانه کۆشتنی ڕۆژنامه‌وانێکی ڕووسی له چێچێنیا تاوانبار ده‌که‌ن.
دادوه‌ران له بهیاننامێکدا که ڕۆژی شه‌ممه، واته ئه‌مڕۆ 8ی مانگی 7 بڵاو کرایه‌وه ده‌ڵێن عه‌لی بامباتالێڤ به تاوانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. ئه‌وان ده‌ڵێن به‌ڵگه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که ئه‌م پیاوه به‌شێکه له تۆڕێکی داعش که بنکه‌ی له بلژیکه. دیار نیه که ئه‌م تاوانباره بۆ چ ماوه‌یه‌ک له ئیتالیا بووه.
وه‌ک به‌شێک له ئۆپراسیۆنه‌که، به‌رپرسان 2 برای ته‌مه‌ن له بیسته‌کانی خه‌ڵکی ئاڵبانی که به شێوازی یاسایی دانیشتووی ئیتالیا بوون و ژنێکی ته‌مه‌ن 49 ساڵه‌ی خه‌ڵکی ڕووسیا ڕووسییان که به نایاسایی له‌م وڵاته ده‌ژیا له ئیتالیا ده‌رکردوه.
دادوه‌ران ده‌ڵێن به‌ڵگه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن بامباتالێڤ له هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانی ڕووس له گرۆزنی پێته‌ختی چێچێن له مانگی 12 ساڵی 2014دا به‌شدار بوه که له ده‌ره‌نجامیدا 9 که‌س کۆژران و دوای ئه‌وه‌ش ئه‌م پیاوه له ساڵانی 2014 و 2015 له سووریا بۆ داعش شه‌ڕی کردوه.