تورکیا بڕیاری دا باڵیۆزه‌که‌ی له ئیسرائیل بکشێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئیسرائیلی هێرشێـکی کوشـنده‌یان ئه‌نجام دا بۆ ڕاگرتنی که‌شـتیـیه‌کانی تورکیا که کۆمه‌کیان به‌ره‌و غه‌ززه هه‌ڵـگرتبوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ئیسرائیل به هیچ جۆرێـک قبوڵ ناکرێت و ئاگاهی دا که‌وا ئه‌نجامێـکی خراپی بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که ده‌بێت.
به‌رپـرسـانی تورکیاش گوتیان داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان کردووه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه.
سه‌ده‌ها خۆپـیشـاندهریش ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی پایته‌ختی تورکیا له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ده‌ریایی ئیسرائیل هێرشیان کرده سه‌ر که‌شـتیـیه‌کان و 10 که‌س له ئاکامدا کوژران.
خۆپـیشـانده‌ران ئاڵای فهڵهسـتینیان ڕادهوهشـاند و دروشمیان هه‌ڵگرتبوو که ئیدانه‌ی ئیسرائیلی ده‌کرد و کۆمهڵێـکیشـیان هێرشـیان کرده سه‌ر قونسوڵیه‌تی ئیسرائیل له ئسته‌نبوڵ، به‌ڵام له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه ڕێـیان لێ‌گیرا.