بەهۆی هێرشێکی فەڵەستینییەکان لە تەل ئەڤیڤ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی دەکوژرێت

بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن بەهۆی تەقەی فەڵەستینییەکەوە لە شەقامێکی ناوەڕاستی تەل ئەڤیڤ ئەفسەرێکی ئێشکگری شارەوانی تەل ئەڤیڤ گیانی لەدەستداوە.

سەرۆکی شارەوانی تەل ئەڤیڤ ڕۆن هوڵدای بە کەناڵی گشتی ئیسرائیلی وت دواتر تەقەکەرەکە لەلایەن کارمەندێکی دیکەی شارەوانییەوە تەقەی لێکراوەتەوە و کوژراوە.

لە بەیاننامەیەکی پۆلیسی ئیسرائیلدا هاتووە دەڵێت تەقەکەرەکە تەمەنی 27 ساڵ بووە و دانیشتووی شاری جینینی کەناری ڕۆژئاوا بووە. گروپی چەکداریی حەماسی فەڵەستینییەکان ستایشی هێرشەکەی کرد بەڵام بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرت.

تەقەکردنەکە ڕۆژێک دوای کوژرانی هەرزەکارێکی فەڵەستینی هات لە ماوەی هێرشێکی هاووڵاتییانی سڤیلی ئیسرائیلدا بۆ سەر گوندێکی فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا.

واشنتن نیگەرانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە زیادبوونی هێرشی نیشتەجێیە جووەکان بۆ سەر گوندەکانی فەڵەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا، کە لەوێ لە ساڵی ڕابردووەوە توندوتیژییەکان زیاتر بوون بە زیادبوونی هێرشی ئیسرائیلییەکان لە نێوەندی هێرشی فەڵەستینییەکاندا لەسەر شەقامەکانی ئیسرائیل.
سەرۆکی شارەوانی تەل ئەڤیڤ هوڵدای وتی کارمەندێکی شارەوانییەکە دوای ئەوەی هەستی بە شتێکی گوماناوی کردووە، لە هێرشبەرەکە نزیک بووەتەوە و دواتر لەلایەن تەقەکەرەکەوە تەقەی لێکراوە. پاشان کارمەندێکی دیکەی شارەوانی تەقەکەرەکەی کوشتۆتەوە.

هوڵدای وتی ئێمە لە ڕووداوێکی زۆر دڵتەزێندا وەستاوین. ئاماژەی بەوەشدا نزا دەکات بۆ باشبوونی بریندارەکان.

لە لێدوانێکی کورتدا سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو ستایشی کاری ئەفسەرانی ئێشکگری شارەوانییەکانی کرد.


سەرچاوە / ڕۆیتەرز