سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند هێزەکانی ئیسڕائیل لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی جەبالیای باکووری غەززە تەرمی سێ بارمتەی دیکەیان دۆزیوەتەوە.
سوپا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە تەرمی بارمتەی ئیسڕائیلی هانان یابلۆنکا و میکێل نیسینباومی بەڕازیلی- ئیسڕائیلی و ئۆریۆن هێرناندێزی فەڕەنسایی- مەکسیکی شەوی ڕابردوو دۆزراونەتەوە.
وتیشی دوای شیکاریی و ناسینەوەی تەرمەکان، خێزانەکانییان ئاگادار کراونەتەوە.
دۆزینەی ئەم سێ تەرمە دوای هەفتەیەک لە دۆزینەوەی تەرمی سێ بارمتەی دیکە لە غەززە دێت.
هەریەک لە یابلۆنکای 42 ساڵ و هێرناندێزی 32 ساڵ لە 7 ی مانگی 10 دا کاتێک چەکدارانی حەماس هێرشییان کردە سەر باشووری ئیسڕائیل لە ڤیستیڤاڵی میوزیکەکەدا ڕفێندران، هەر ئەو هێرشەی حەماسیش بوو بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە لە کەرتی غەززەدا.
نیسینباومی تەمەن 59 ساڵ دانیشتووی شارۆچکەی سیدرۆتی ئیسڕائیل بووە لە نزیک سنووری غەززە، دوایین جار پەیوەندی پێوە کرابووبێت لە ڕۆژی هێرشەکەدا بووە و لە ڕێگایدا بووە بۆ بنکەیەکی سەربازیی لەسەر سنوور تاوەکو کچەزاکەی بهێنێتەوە.
سەرچاوە/ فرانس پرێس