ئیسرائیل و میلیشیا فه‌له‌سـتینیـیه‌کان به‌رده‌وامن له هێرشکردنه سه‌ر یه‌ک
ئیسرائیل و میلیشیاکانی بنکه‌یان له که‌رتی غه‌ززه‌یه به‌رده‌وامن له هێرشکردنه سه‌ر یه‌ک، پاش ئه‌و هێرشه خوێناویانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه که به هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل ده‌ستیپێکرد بۆ سه‌ر میلیشیا فه‌له‌ستینیه‌کان.
هه‌وڵه‌کانی وڵاتی میسر بۆ هێنانه ئارای ئاگربه‌ستێک له نێوان هه‌ردوو لادا ، تا ئێستا ئه‌نجامی نه‌بووه.
هه‌ر زوویه‌کی ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه ژماره‌یه‌ک ڕۆکێت گیراونه‌ته باشوری ئیسرائیل و له ههماندهمیشدا فڕۆکه‌کانی ئیسرائیل له ده‌می شه‌ودا شوێنه‌کانی میلیشیاکانی له که‌رتی غه‌ززه بۆردومان کردووه.
میلیشیا فه‌له‌ستینیه‌کان گوتوویانه ئاماده‌ن بۆ وابه‌سته بوون به ئاگربه‌سته‌وه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل وابه‌سته بێت پێوه‌ی.
له ئاکامی هێرشه ئاسمانیه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی میلیشیاکانی جیهادی ئیسلامی له که‌رتی غه‌ززه 9 که‌س کوژراون.
جیهاد ده‌ڵێت یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی له نێو کوژراوه‌کاندایه.
هاوکات که‌سێکی سیڤیلی ئیسرائیلی کوژراوه و دووانی تریش بریندارن، به‌هۆی ئه‌و ڕۆکێتانه‌ی میلیشیاکان وه‌ک تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌یگرنه ئیسرائیل.
ئیسرائیل ده‌ڵێت هێرشه‌که‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و میلیشیایانه کراوه که له پشت هێرشه ڕۆکێتیهکهی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه بوون بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
ته‌لئه‌ڤیڤ داوای به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌کانی فه‌له‌ستینیه‌کان.