سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌موو دوو هه‌فته جارێـک له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کۆبـبێته‌وه کاتێـک که ده‌سـتیان به وتووێژی ڕاسته‌وخۆ کرد.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیل ده‌ڵێن شه‌وی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز ناتانیاهو به ڕاوێژکاره‌کانیشی گوتووه ئه‌و به‌نیازه خۆی سه‌رۆکایه‌تی شـاند‌ی ئیسرائیلی بۆ وتووێژه‌کان بکات.
بڕیاره هه‌ردوو ڕێبه‌ری ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی هه‌فته‌ی داهاتوو له واشنتن کۆبـبنه‌وه به مه‌به‌سـتی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشتی ئه‌وانه‌ی له سـاڵی 2008 وه ڕاگیراون.
یه‌ک له‌و گه‌وترین خاڵانه‌ی ناکۆکیان له‌سه‌ر که‌وتۆته‌وه مه‌سه‌له‌ی بنیادنانی نیشته‌جێ جووه‌کانه له‌و ناوچانه‌ی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌یانه‌وێت له ئاینده‌دا به‌شێـک له ده‌وڵه‌ته‌که‌یان بێت.