سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل داوا له فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌کات یه‌ک لایه‌نه هه‌نگاو بۆ پـێـکهێنانی ده‌وڵه‌تێـکی فه‌ڵه‌سـتینی نه‌نێن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بنیامین ناتانیاهو له ده‌سـپـێـکی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی کابینه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و هوشیاری دا به‌وه‌ی هه‌ڵوێسـتی له‌و جۆره شتێـکی ڕاسته‌قینه نیـیه.
به‌ڕێز ناتانیاهو هه‌روه‌ها گوتیشی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا کارده‌کات بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشـتی.
وتووێژه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ئه‌وه‌ی به ناوبژیوانی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیپـێـکرد هه‌ره‌سی هێنا پاش ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند ئه‌و بڕیاره‌ی پـێشـتر دابووی بۆ ڕاگرتنی بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی جووه‌کان له که‌ناری ڕۆژئاوا بۆ ماوه‌ی 10 مانگ نوێ ناکاته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز ناتانیاهو گوتی ده‌بێت فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان دان به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا بنێن به‌ر له‌وه‌ی کۆتایی به کێشه‌که‌یان بهێنێت.