ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و له ئاڵوگۆڕێـکی مێژوویـیدا گیلاد شاڵیتی سه‌ربازی ئیسرائیلی به‌دیلگیراو لای حه‌ماس و سه‌دان فه‌ڵه‌سـتینی زیندانیکراو لای ئیسرائیل ئازادکران، به‌وه‌ش ئاهه‌نگـگێڕان له ئیسرائیل و ناوچه فهڵهسـتینـیهکاندا سـازکران.
له‌و ده‌مه‌ی گیلاد شاڵیت له ڕێی میسره‌وه، واته ئه‌و وڵاته‌ی ناوبژیوانی له ئاڵوگۆڕکهدا کرد، به‌ره‌و ئیسرائیل گه‌ڕایه‌وه به‌دی کرا و لاواز و بێ توانا دیاربوو. ئیسرائیلیش لای خۆیه‌وه سه‌دان فه‌ڵه‌سـتینی ئازادکرد و هه‌ندێـکیان له ده‌روازه‌ی سـنووری ڕه‌فه‌حه‌وه به‌ره‌و غه‌ززه په‌ڕینه‌وه و له‌وێ هاوڕێ و که‌سوکاریان پـێشـوازیـیان لێـکردن.
له‌شـکری ئیسرائیل گوتی گیلاد که له سـاڵی 2006 وه له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌سـتگیرکرابوو ئه‌مڕۆ تاقیکردنه‌وه‌ی پـزیشکی بۆ کرا و به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ که‌سوکاره‌که‌ی قسه‌ی کردووه به‌ر له‌وه‌ی به هه‌لیکۆپـته‌رێـک بـبرێت و له‌گه‌ڵیاندا له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له ناوه‌ندی ئیسرائیل چاوی پـێـیان بکه‌وێت.
گیلاد پاش ئازادکردنه‌که‌ی و له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی میسری گوتی ئه‌و باری ته‌ندروستی باشه و هیواداره ئه‌م ئاڵوگۆڕکردنه بـبێته مایه‌ی ئاشـتی له نێوان ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا.
جه‌ماوه‌رێـکی زۆر له که‌رتی غه‌ززه و هه‌روه‌ها که‌ناری ڕۆژئاوا ئاهه‌نگیان به‌و بۆنه‌یه‌وه گێڕا و سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس بۆ چه‌ند هه‌زار که‌سێـک قسه‌ی کرد.
به‌پـێی ڕێـکه‌وتنی ئاڵوگۆڕه‌که ئیسرائیل ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 477 زیندانیکراوی فه‌ڵه‌سـتینی ئازاد ده‌کات و 550 ی دیکه له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو.
نزیکه‌ی 100 له فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان به‌ره‌و که‌ناری ڕۆژئاوا ڕه‌وانه ده‌کرێن و 40 ی دیکه‌یان به‌ره‌و ئوردن و تورکیا و قه‌ته‌ر و سوریا دور ده‌خرێنه‌وه و ئه‌وانی دیکه‌ش به‌ره‌و غه‌ززه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
گیلاد شـاڵیت له ئێسـتادا ته‌مه‌نی 25 سـاڵه و له سـاڵی 2006 له هێرشێـکی سه‌رسنووری میلیتانه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له غه‌ززه‌وه بۆ سه‌ر باشوری ئیسرائیل ده‌سـتگیرکرا.