هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕابه‌رانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان وا ده‌سـتیان به کار کردووه و چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌که‌ن که کۆرکی شه‌ڕ و ناکۆکی هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن.
خانم کلنتن ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئۆرشه‌لیم ئه‌م لێـدوانه‌ی دا و له‌وێ بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی بنیامین ناتانیاهو و مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کۆده‌بێته‌وه بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی جوله‌که‌نشین له که‌ناری خۆرئاوا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شیمۆن پـێرێزی سه‌رۆک کۆماری ئیسرائیل ده‌سـتی به چالاکی دیپـلۆماسی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا زنجیره‌یه‌ک وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی ئیسرائیلی‌دا ده‌کات به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به وتووێژی سێ لایه‌نی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ناتانیاهو و مه‌حمود عه‌باسدا بکات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وتووێژه سێ قۆڵیـیه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی شه‌رم ئه‌لشێخی میسر که هێله‌ری کلنتن سـازی دا پـێشـڕه‌وی له باره‌یانه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندرا.
له لایه‌کی تره‌وه جۆرج میچڵی نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی وتووێژه‌کانی سێشه‌ممه ورد و گشـتگیر و ڕژدبوون و له‌سه‌ر مه‌سه‌له سه‌ره‌کیـیه‌کان بوون، له‌وانه سـنووری نوێی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌سـتینی و دڵنیایی ئاسایشی بۆ ئیسرائیل و بارودۆخی سیاسی ئۆرشه‌لیم و هه‌روه‌ها مافی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی.