وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ڕه‌خنه له هاوکارانی خۆی له به‌رپرسانی حکومه‌تی ده‌گرێت بۆ خۆشکردنی گرژی په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی ئۆرشه‌لیم.
له‌و باره‌یه‌وه ئێهود باراک وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ گوتی ئاماژه و تێبینیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی باڵای وڵات ناوی ئیسرائیلی زڕاند و ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی دا که ئیسرائیل ئاشتی ڕه‌تده‌کاته‌وه.
هاوکات ئێهود باراک گوتیشی هێرشه زارهکیـیهکان زیانیان به په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌تی جووله‌که له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌یاند، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌شه‌که‌ی تری جیهانیش.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل داوای له به‌رپرسانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینی کرد خۆیان له ئاماژه‌ی هوروژێنه‌ر به دوور راگرن و ده‌ڵێت؛ پرۆسه‌ی ئاشتی له قۆناغێکی ناسک و هه‌ستیاردایه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وا له هه‌وڵی ناوبژیوانی بۆ سازدانی وتووێژی ناڕاسته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و فهڵهستینیهکاندایه، وه‌ک هه‌ڵێک بۆ وه‌گه‌ڕخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی. به‌ڵام له ده‌مێکی پێشوه‌ختی ئه‌مڕۆدا وه‌زیری ناوخۆی ئیسرائیلی گوتی: ئیسرائیل هه‌رگیز به داواکاریه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕازی نابێت په‌یوه‌ست به راگرتنی بنیاتنانی خانوبه‌ره‌ی جوله‌که‌نشین له ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات. هاوکات فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات به پایته‌ختی ده‌ڵه‌تی ئایندهی خۆیانی داده‌نێن.