ده‌زگای زانیاری ناوخۆی ئیسرائیلی ناسرو به شین بێت ده‌ڵێت ڕێکه‌وتنێـک بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیاتر له 1000زیندانکراوی فه‌ڵه‌ستینی به سه‌ربازی ئیسرائیلی گیلاد شهڵیت باشترین ڕێکه‌وتنه که له‌ده‌ستبێت.
له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یۆرام کۆهن گوتی ئیسرائیل ناتوانێت متمانه‌ی ئه‌وه بکات که ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی ئازاد ده‌کرێن هێرشی تێرۆرستی ئه‌نجام ناده‌ن، به‌ڵام گوتیشی ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بژاره‌ی باشتری له به‌رده‌م بوایه ئه‌وا ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌بژارد.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئیسرائیل و گروپی میلتانی فه‌ڵه‌ستینی حه‌ماس ڕێکه‌وتنی ئازادکردنی شـهڵیتیان ڕاگه‌یاند که زیاتر له 5 ساڵه له که‌رتی غه‌ززه زیندانی کراوه.
ڕێبه‌ری حه‌ماس بنکه له سوریا خالد مه‌شعه‌ل گوتی له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل 1027 فه‌ڵه‌ستینی ئازاد ده‌کات.
یۆرام کۆهن ده‌ڵێت شهڵیت و نزیکه‌ی 450 فه‌له‌ستینی زیندانکراو له هه‌فته‌ی داهاتوودا ئازاد ده‌کرێن. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان ده‌کرێت فه‌ڵه‌ستینیه‌کانی تر له ماوه‌ی 2 مانگدا ئازاد بکرێن.
چه‌کداره فه‌ڵه‌ستینیه‌کان له مانگی شه‌شی 2006 له هێرشێکی ئه‌ودیو سنوور گیلاد شهڵیتیان ده‌ستگیرکرد و بۆ غه‌ززه‌یان برد.