ئیسرائیل پـلانێـکی په‌سه‌ندکرد بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له شارۆچکه‌یه‌ک که 10 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له نێوان ئیسرائیل و لوبناندا دابه‌ش کرابوو.
به‌رپـرسـان گوتیان کابینه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیران بنیامین ناتانیاهو له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پـلانه‌که‌یان په‌سه‌ندکرد، به‌ڵام واده‌یه‌کیان بۆ کشـانه‌وه‌یان له شـارۆچکه‌ی غه‌جه‌ر دیاری نه‌کردووه.
بڕیاره‌که‌ش له دوای وتووێژ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاشـتی پارێزانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هاتووه.
ئیسرائیل سه‌ره‌تا له شه‌ڕێ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه له ساڵی 1967 غه‌جه‌ری له سوریا داگیرکردبوو، به‌ڵام دوابه‌دوای کشـانه‌وه‌ی ئیسرائیل له باشوری لوبنان له سـاڵی 2000 وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆنتڕۆڵـکردنی شاره‌که‌ی دابه‌شکرد و به‌شی باکوری ته‌سلیم به لوبنان و به‌شی باشوری ته‌سلیم به ئیسرائیل کردبوو.
له شه‌ڕی سـاڵی 2006 دا له نێوان میلیشـیاکانی حزبوڵڵا و ئیسرائیل سه‌رله‌نوێ به‌شه‌که‌ی باکوری ئه‌و شـاره داگیرکرایه‌وه. به گوێره‌ی بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که کۆتایی به شه‌ڕه‌که هێنا هه‌روه‌ها داوای له ئیسرائیل کردبوو تێـکڕای هێزه‌کانی له‌و شـاره بکشێنێته‌وه.