ئیسرائیل داوای هه‌ڵوێستێکی تووندتری نێونه‌ته‌وه‌یی دهکاتلهسهر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له ده‌زگای نێو نه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه بڵاوکرایه‌وه له‌سه‌ر ئێران.
له یه‌که‌م ڕاگه‌یاندنی ئاشکرایدا له‌وه‌تای له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌و راپۆرته بڵاوکرایه‌وه ، به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵیت ده‌بێت هه‌موو حکومه‌تێکی به‌رپرس بگاته به‌ره‌نجام له پاش ئه‌و ڕاپۆرته‌وه.
به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ ، داوا له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات تا پێشبڕکێی ئێران ڕابگرن بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناووکی ، که وه‌ک ئاماژه‌ی پێداوه باری ئاسایشی له ته‌واوی جیهاندا ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی راپۆرته‌که‌ی ڕۆبێرت بێرگه‌ر، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا بن له ئۆرشه‌لیم که ماوه‌که‌ی 2:27 خوله‌که.