چوار ده‌مانچه‌ی له نێو جانتای پاسه‌وانێکی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو که له‌گه‌ڵیدا هاتووه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دیار نه‌ماوه.
کاربه‌ده‌ستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاند ده‌مانچه‌کان له جۆری 9mm Glock ن و له جانتایه‌کدا بوون که بڕیاره بوو به فڕۆکه‌یه‌ک له واشنتنه‌وه به‌ره‌و نیویۆرک بـبرێت، به‌ڵام جانتاکه له فڕۆکه‌خانه‌ی لۆس ئه‌نجلس دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌مانچه‌کانی تێدا نه‌مابوو.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که ڕه‌نگه ده‌مانچه‌کان دزرابن. ده‌شڵێن نازانن ده‌مانچه‌کان به‌ر له ناردنی جانتاکه به فڕۆکه‌یه‌کی هه‌ڵه براون یان له دوایدا.
شایانی باسه به‌ڕێز ناتانیاهو ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆبامادا کۆبووه‌وه و بڕیاره له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتووێژ ئه‌نجام بدات.