ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی ئیسرائیل ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگرانی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کردووه ئه‌وانه‌ی لای ته‌لبه‌نی نێوان سوریا و به‌رزایـیه‌کانی جۆلانی ژێر ده‌سـتی ئیسرائیل‌دا گردبووبوونه‌وه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سوریا ده‌ڵێن له ئاکامدا 6 خۆپـیشـانده‌ر کوژراون و به ده‌یانی دیکه برینداربوون.
خۆپـیشـانده‌ران به بۆنه‌ی 44 هه‌مین سـاڵیادی شـکسـتهێنانی عه‌ره‌ب له شه‌ڕی سـاڵی 1967 دا کۆبوونه‌وه، ئه‌وه‌ی تیایدا ئیسرائیل ده‌ستی به‌سه‌ر جۆلاندا گرت.
له‌شـکری ئیسرائیل ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی هانی خهڵـکیـیان داوه بۆ ئه‌م خۆپـیشـاندانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه تاوه‌کو سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه لابده‌ن که له ناو وڵاته‌که‌دا له دژی ڕاپه‌ڕینه جهماوهریـیهکه ده‌سـتیان داوه‌تێ.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ده‌ڵێن بڕیاریان داوه نه‌هێڵن خۆپـیشـاندانه خوێناویـیه‌کانی مانگی ڕابردوو دووباره بـبنه‌وه که هه‌زاران فه‌ڵه‌سـتینی ڕژانه سه‌ر سـنووره‌کانی ئیسرائیل له دیوی سوریا و لوبنانه‌وه. ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی به بۆنه‌ی سـاڵیادی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه سـازکران.