کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ڵێن به‌هۆی تۆپبارانه‌کانی ئیسرائیل میلیتانێکی فه‌ڵه‌ستینی له که‌رتی غه‌ززه کوژراوه و به‌لایه‌نی که‌م 2 که‌سی تریش برینداربوون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه له ڕۆژی چوارشه‌ممه له نزیک شاری خان یونسی باشوری غه‌ززه ڕوویدا.
له‌شکری ئیسرائیلیش ده‌ڵێت سه‌ربازه‌کانی ته‌قه‌یان له کۆمه‌ڵێک که‌س کردووه که له به‌ربه‌ستێکی سنوور نزیک بووبوونه‌وه.
ئه‌و ڕووداوه ڕۆژێک پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی حه‌ماس دێت که گوتی به هۆی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای گروپه‌که‌یان له که‌رتی غه‌ززه کوژراوه.
ئه‌و گروپی میلیتانی فه‌ڵه‌ستینیـیه په‌یمانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی کوژرانی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌یان داوه.
کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن پاش ئه‌وه‌ی هێرشی موشه‌کی له که‌رتی غه‌ززه‌وه زیانی به چه‌ندین باڵه‌خانه له شاری ئهشکهلۆنی باشوری ئیسرائیل گه‌یاند ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا چه‌ندین هێرشی ئاسمانیـیان ئه‌نجامدا.