هێزه‌کانی ده‌ریایی ئیسرائیل ڕێـگه‌یان له قایهغێک گرتووه که کۆمه‌ڵێـک چالاکوانی جووی له‌سه‌ر بووه و هه‌وڵیان داوه ئابڵۆقه‌ی سه‌ر غه‌ززه بشکێنن و کۆمه‌ک بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی به‌رن.
هێزه‌کانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشه‌ممه قایهغهکهیان ناچارکردووه به‌ره‌و به‌نده‌ری ئهشـدۆدی باشوری وڵاته‌که بڕوات کاتێـک له که‌ناره‌کانی غه‌ززه نزیک که‌وتبۆوه.
له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت هیچ ڕووداوێـکی توندوتیژی ڕووینه‌داوه.
گوته‌بێژێـکی هێزه‌کانی ئیسرائیل گوتی جێی مه‌خابنه هێزه‌کانی ده‌ریایی له بری ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی ڕێـگه‌گرتن بن له تێرۆر خه‌ریکی مامه‌ڵه‌کردن بن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوی برد به ئازراندن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م ڕووداوه پاش چوار مانگ له‌وه دێت که 9 چالاکوانی سه‌ر به فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له هێرشێـکی کۆماندۆکانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌شـتیـیه‌کی تورکیدا کوژران که ئه‌ویش هه‌وڵی شـکاندنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر غه‌ززه‌ی ده‌دا.