فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیل دوێنێ هه‌ینی و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌ند هێرشێـکیان کردۆته سه‌ر که‌رتی غه‌ززه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 15 فه‌ڵه‌سـتینی کوژراون.
کۆمیته‌ی به‌رگری میلـلی که کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری فهڵهسـتینیـیه ده‌ڵێت زوهێر ئه‌لقه‌یسی ڕابه‌ریان له‌گه‌ڵ ئهندامێـکیان به ناوی مه‌حمود حهنهنی له نێو کوژراوه‌کاندان. له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و دووانه نیازیان هه‌بووه له میسره‌وه هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل بکه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه حه‌ماس که حوکمڕانی غه‌ززه ده‌کات پابه‌نده به ئاگربه‌سـتێـک له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا پـێیگهیشتووه، به‌ڵام کۆمه‌ڵه فهڵهسـتیـنیـیه چه‌کداره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک کۆمیته‌ی به‌رگری به‌رده‌وام له غه‌ززه‌وه ڕۆکێت و خومپاره ده‌گرنه ئیسرائیل، وه ئیسرائیلیش له به‌رامبه‌ردا به هێرشی ئاسمانی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
له ئێسـتادا کۆمیته‌ی به‌رگری میللی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌کات.