سوپای ئیسڕائیل دەڵێت یەکێک لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی وڵاتەکە لەناو لوبناندا تێکشکاوە

وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل دەڵێت فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسڕائیلی لەمیانەی ئەرکێکدا بەدرێژای سنوورەکە لە ناو خاکی لوبناندا تێکشکاوە.

وتەبێژەکە وتیشی " هیچ نیگەرانییەکمان نیە لەسەر دزەکردنی هیچ زانیارییەک."

دوای ئەوەی یەکێک لە چەکدارەکانی کۆمەڵەی حیزبوڵڵای لوبنانی ڕۆژی یەکشەممە لە قەراغ شاری دیمەشق بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیەوە کە گوایە ئیسڕائیل ئەنجامیداوە کوژرا، گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل لەگەڵ سوریا و لوبناندا لەسەر سنووری نێوانیان زیادیکرد. لەو کاتەوە سوپای ئیسڕائیل هێزەکانی لە بەرەی باکوور پتەوتر کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز