سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له زاری ڕێکخراوه‌کانی داکۆکیکردن له مافه‌کانی مرۆڤه‌وه باس له خراپ بوونی باری ته‌ندروستی موحه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند سه‌رۆکی زیندانیکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ده‌که‌ن.
ئیسماعیل شه‌ره‌فی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت جیا له‌وه‌ی به‌ڕێز که‌بودوه‌ند که باری ته‌ندروستی خراپه، باری ته‌ندروستی کوڕه‌که‌شی خراپه و تا کاتی ئه‌م وتووێژه‌ش ڕێگه نه‌دراوه کوڕه‌که‌شی ببینێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئیسماعیل شه‌ره‌فی ده‌شڵێت کۆماری ئیسلامی هه‌رگیز گوێ به بانگه‌شه و که‌مپه‌ینه ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش نادات بۆ باشکردنی ڕه‌وشی زیندانیه‌کان و هه‌روه‌ها ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤیش له ئێران‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:55 خوله‌که.