بە گویرەی سەرچاوەیەک کە پەیوەندی بە ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤی گرتووە، مێهر عەلی فەرهەنگ، بەڕێوەبەری ناوخۆیی بەندیخانەی ورمێ، لە کۆبوونەوەیەکی بەندکراواندا ڕاگەیاندووە، "سەرۆکی دەزگای دادەوەری بڕیاری دەرکردووە کە هەر کەس [لە ناو بەندیخانەدا] ئاژاوە بنیتەوە، بیکوژن."

ئەرسەلان یارئەحمەدی بەرپرسی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو
لە ئەم وتووێژەدا، ئەرسەلان یار ئەحمەدی، بەرپرسی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو لە زمانی ئەو سەرچاوەیە دەڵێت کە هەر بە دوای ئەو گوتانەی بەرپرسی کۆماری ئیسلامی سێ رۆژە هێزەکانی چەکداری رژیم بە کەرەسەکانی زەبروەشاندن وەک باتووم و هەروەها بە چەکەوە لە ناو بەندیخانە کەدا دەسووڕێنەوە.
ئاماژەش دەکات کە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە بەندکراوانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ ڕیگایان پێ نەداون کە بۆ سەردان لە بەندیخانە بچنە دەر.
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژی ئەرسەلان یارئەحمەدی