شه‌ڕ له گه‌ڵ داعش له کوردستان به‌رده‌وامه و 1200 پێشمه‌رگه‌ی کوژراو و چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ش بریندار و کوژران و ئاواره بوونی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئێکجار زۆر و سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌مانه‌ش ئازاد نه‌کردنی به‌شێکی گرنگ له ناوچه داگیرکراوه‌کان، هه‌موو نیشانی ده‌ده‌ن ئه‌م قه‌یرانه زۆر له ئه‌وه گرنگتره که له ڕۆژانی یه‌که‌می هێرشی داعش دا به‌راورد ده‌کرا.
خالید محه‌مه‌د زاده، ڕۆژنامه‌وانی دانیشتووی سلێمانی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که شێوه‌ی ڕووماڵکردنی ڕووداوه‌کان له لایه‌ن میدیای کوردی یه‌وه له ڕۆژانی یه‌که‌می هێرشی داعش زیاتر ترساندنی خه‌ڵک بوو و به جۆرێکی نه‌خوازراو له خزمه‌تی ستراتێژی داعش دا بوو. به‌ڵام ئێستاش به جێگه‌ی ڕووماڵی ڕاستی ڕووداوه‌کان زۆرینه‌ی میدیای کوردی گرنگی پێویستی پێناده‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5