پەرلەمانی عێراق مۆڵەتی یەک هەفتە بە وەزیری کارەبا دەدات ئامادەی بەردەم دەستەی لێـکۆڵینەوە بێت

پەرلەمانی عێراق دەستەیەکی لێـکۆڵینەوەی پـێـکهێناوە بۆ لێپـرسینەوە لە کاربەدەسـتانی وەزارەتی کارەبا و بە تایبەتی قاسم ئەلفەهداوی وەزیری کارەبا لەسەر چۆنێتی بەڕێوەبردنی وەزارەتەکە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە گەندەڵی لەو وەزارەتە دەکەن.

ماوەی چەند ڕۆژێـکە داواکراوە وەزیری کارەبا بۆ لێکۆڵینەوە بچێتە بەردەم ئەم دەسـتەیەی پەرلەمانە کە لە ئەندامانی هەردوو کۆمیتەی دەست‌پاکی و وزە پـێـکهێنراون. بەڵام هێشـتا وەزیر ئامادەی بەردەم دەسـتەکە نەبووە، بۆیە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران هەڕەشەی کشانەوەی متمانەی لێ دەکەن ئەگەربێت و هەتا ڕۆژی شەممە ئامادە نەبێت.

سەڵاح بامەڕنی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە بەغدا ڕاپـۆرتێـکی ڤیدیۆیی لەم بارەیەوە ناردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە کارەکانی وەزارەتی کارەبا دەکات