کاربه‌ده‌سـتان له عێراق ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 7 گه‌شـتیاری ئێرانی کوژراون و 26 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون، ئه‌و گهشـتیارانهی بۆ سه‌ردانی مه‌زاری پـیرۆزی شیعه‌کان سه‌ردانی عێراق ده‌که‌ن له دوو هێرشی جودادا له به‌غدای پایته‌خت.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو و هه‌روه‌ها بۆمبی دیکه‌ش ئه‌مڕۆ شه‌ممه له نزیک ماڵێـک ته‌قیونه‌ته‌وه که بۆ مه‌به‌سـتی پـشـوودانی گه‌شـتیاره ئێرانیـیه‌کان به‌کارهێنرابوو له گه‌ڕه‌کی کازمیـیه له به‌غدا.
ئه‌م ڕووداوه‌ش بووه هۆی کوشـتنی 5 که‌س و برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 18 که‌سی دیکه. له هێرشی دووه‌مدا کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی داوه له پاسێـک که گه‌شـتیاره ئێرانیـیه‌کانی هه‌ڵگرتبوو له گه‌ڕه‌کی شوعله هه‌ر له به‌غدا.
له‌و ڕووداوه‌دا 2 که‌س کوژراون و به لایه‌نی که‌م 8 که‌سی دیکه برینداربوون. زۆر له شیعه‌کانی ئێران و هه‌روه‌ها شیعه‌کانی دیکه‌ش ساڵانه سه‌ردانی مه‌زاری پـیرۆزی شیعه‌کان له عێراق ده‌که‌ن.