له ئه‌نجامی چه‌ند هێرشێـک له عێراق 5 که‌س ده‌کوژرێن
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 5 که‌س کوژراون له ئاکامی ژماره‌یه‌ک هێرش که له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا کراون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ، هێرشبه‌ره‌کان به چه‌کی بێده‌نگ ته‌قه‌یان له ده‌سته‌یه‌کی چاودێری پۆلیس کردووه له به‌غدا و 3 پۆلیس له‌و هێرشه‌دا کوژراون.
هاوکات ژماره‌یه‌ک هێرشیش له شاری ڕومادی ڕۆژئاوای عێراق ڕوویانداوه و به‌لانی که‌م دوو که‌س کوژراون.
لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ده‌ڵێن که به‌لانی که‌م یه‌کێکیان هێرشێکی خۆکوژی بووه له نزیک باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ته‌وه ڕوویانداوه.
به گشتی توندوتیژی له عێراق که‌م بۆته‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاستی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له ساڵانی 2006 و 2007 دا هه‌بوون.
هه‌رچۆنێک بێت کاربه‌ده‌ستانی عێراقی و ئه‌مه‌ریکایی نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به توانایی به‌غدا بۆ پاراستنی باری ئاسایشی له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کۆتایی ئه‌مساڵدا.