کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ په‌لاماری کاروانی ماشێـنه‌کانی پارێزگارێـکی داوه و به لانی که‌م 6 که‌سی بریندارکردووه.
یاریده‌ده‌رێـکی قاسم محه‌مه‌د عه‌بد گوتوویه‌تی پارێزگاری ئه‌نبار له‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا هیچ زیانێـکی پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه هێرشبه‌ره‌که له ناو جه‌رگه‌ی شـاری ڕومادی خۆی ته‌قاندۆته‌وه و به لانی که‌م یه‌کێـک له پاسه‌وانه‌کانی پارێزگار له نێو برینداره‌کاندایه.
ئۆفیسه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار له ڕومادی بوونه‌ته ئامانج و نیشـانه‌ی ژماره‌یه‌ک هێرش. به هه‌مان شێوه‌ش قاسم محه‌مه‌د عه‌به‌د پارێزگاری ئه‌نباریش بووه‌ته ئامانجی ژماره‌یه‌ک هێرش.
له مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2009 دا پارێزگاری ئه‌نبار به خه‌ستی برینداربوو له‌و هێرشه خۆکوژیـیه‌ی کرایه سه‌ری و به لانی که‌م 23 که‌سی تیادا کوژران.
له مانگی ڕابردووشـدا دوو هێرشی تری خۆکوژی له نزیک باڵه‌خانه‌کانی پارێزگای ئه‌نباره‌وه بوونه مایه‌ی کوژرانی به لانی که‌م 9 که‌س و برینداربوونی 50 که‌سی تر.
پارێزگای ئه‌نبار شوێنی یاخیبووانی عه‌ره‌بی سووننه بووه له پاش هێرشه‌که‌ی سـاڵی 2003 که به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا کرایه سه‌ر عێراق، به‌ڵام له سـاڵی 2006 دا زۆرێـک له عهشهرهتهکانی پارێزگاکه هه‌ڵوێسـتی خۆیان گۆڕی و که‌وتنه یارمه‌تیدانی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی و عێراقی بۆ په‌ره‌پـێدانی ئاسایش له پارێزگاکه‌دا.