له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ربازێـکی له باشوری عێراق کوژراوه.
له ڕاگه‌یاندنێـکی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکادا هاتووه له میانه‌ی کرده‌وه‌یه‌کی له‌شـکریدا له پارێزگای به‌سره سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی گیانی له‌ده‌سـتداوه. به‌ڵام هیچ زانیاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه نه‌دراوه.
ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا بکوژرێت له‌وه‌تای دوا لیوای هێزی جه‌نگاوه‌ری ئه‌مه‌ریکا له پـێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشتووه.
هێشتا یه‌که‌ی بچوکی جه‌نگاوه‌ر له عێراقدا ماونه‌ته‌وه وه‌لێ ئه‌وانیش خشته‌یان بۆ دانراوه تا کۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
نزیکه‌ی 50 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق تا کۆتایی سـاڵی 2011 وه‌ک هێزێـکی سه‌قامگیر ده‌مێنـنه‌وه.