وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی تورکیا له به‌غدای بانگهێشـتکردووه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌ردوو کونسڵخانه‌ی تورکیا له موسڵ و به‌سره.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی دکتۆر وه‌لید حه‌مید شهلتاغ سه‌رۆکی ئۆفیسی کاروباری وڵاتانی دراوسێ ڕۆژی سێشه‌ممه یونس دمیراری باڵیۆزی تورکیا له به‌غدای بانگهێشـتکردووه و له‌گه‌ڵیدا باسی په‌یوه‌ندیـیه دوو قۆڵیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی کردووه.
پاشـان ناڕه‌زایی حکومه‌تی عێراقی پـێـگهیاندووه سه‌باره‌ت به چالاکیـیه‌کانی هه‌ردوو کۆنسڵخانه‌ی تورکیا له موسڵ و به‌سره که وه‌ک ده‌ڵێت دوور بوون له ئه‌رک و کاره‌کانیان به‌پـێی ڕێـکه‌وتننامه‌ی ڤیه‌نـنای سـاڵی 1963 .
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه باڵیۆزی تورکیاش لای خۆیه‌وه جه‌ختی کردووه‌ته سه‌ر گرنگیدانی وڵاته‌که‌ی به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و گوتوویه‌تی وڵاته‌که‌ی هیچ ئه‌جیندایه‌کی نیـیه زیان به به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی هه‌ردوو وڵات بگه‌یه‌نێت.
ڕاگه‌یاندنه‌که هیچ ورده‌کاری له‌سه‌ر ئه‌و چالاکیـیانه نه‌داوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه چه‌ند مانگێـکه جۆره ئاڵۆزیـیهک که‌وتووه‌ته نێوان په‌یوه‌ندیـیه‌کانی عێراق و تورکیا و به تایبه‌تی له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان که له چه‌ندین لێـدوانیاندا ڕه‌خنه‌یان له یه‌کتری گرتووه.