قه‌ته‌ر داواکه‌ی عێراق بۆ ڕاده‌سـتکردنی جێـگری سه‌رۆکی عێراق تاریق ئه‌لهاشمی ڕه‌تکرده‌وه و ده‌ڵێت ئه‌وه به پـێچه‌وانه‌ی ڕێساکانی دیپـلۆماسیـیه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر خالد ئه‌لعه‌تیـیه وه‌زیری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر بۆ کاروباری هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی به په‌یامنێرانی گوت هیچ بڕیارێـک له لایه‌ن داده‌وه له دژی هاشمی نه‌دراوه و هه‌روه‌ها به‌رپـرسێـکی بیانیـیه که په‌ناپارێزی دیپـلۆماسی هه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی قه‌ته‌ر بڵاویانکرده‌وه که ڕۆژی دووشه‌ممه میری قه‌ته‌ر شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال ثانی له ئۆفیسه‌که‌ی خۆی پـێشـوازی له جێـگری سه‌رۆکی عێراق تاریق ئه‌لهاشمی کردووه و له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا باسیان له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پـێشـهاته نوێـیه‌کانی ناوچه‌که کردووه.