هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق شه‌مه شه‌ش خۆپێشانده‌ریان کوشت و زیاتر له 100 که‌سی دیکه‌یان بریندار کرد، له ده‌مێکدا خه‌ریک بوون خۆپێشانده‌ران له سێ خاڵی سه‌ر پرده‌کانی ناوه‌ندی به‌غدا پاشه‌که‌شه‌یان پێبکه‌ن وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی پزشکی و ئاسایش گوتیان.
پێنج له خۆپێشانده‌ران به ده‌سترێژی ڕاسته‌وخۆ کوژران، له ده‌مێکدا شه‌شه‌مین که‌س به قوتووی گازی فرمێسک ڕێژ کوژرا که درابوو به سه‌ری خۆپێشاندهرهکه. کاربه‌ده‌ستانی عێڕاق له به‌ر بڕیاری پێشتر که پێیان راگه‌یه‌ندرابوو نه‌یان توانی ناوی خۆیان ئاشکرا بکه‌ن.
خۆپێشاندانه‌کانی پڕجه‌ماوه‌ری که ماوه‌ی مانگێک له به‌غدا و به‌شی باشوری عێڕاق سه‌ریان هه‌ڵداوه، داوای چاکسازی سیسته‌می سیاسی ده‌که‌ن که دوای هێرشی به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 2003 دا دامه‌زرا.
هه‌روه‌ها شه‌مه خۆپێشانده‌ران کوژران له ده‌مێکدا ئه‌وان له دوای نێوه‌ڕۆ هه‌وڵیان دا خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌ر سێ پرد که له ڕووباری دیجله ڕا بۆ ناوچه‌ی پارێزراوی له‌شکری ده‌چن شوێنێک خانووبه‌ره‌کانی حکومه‌تی لێ نیشته‌جێن. خۆپێشانده‌ران هه‌وڵیان داوه ڕۆژانه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و ناوچه‌یه.
هه‌ر له ئه‌م پێوه‌ندییه‌دا، ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کشه‌مه داوا له کاربه‌ده‌ستانی عێڕاق ده‌کات ده‌ستبه‌جێ پێشی هێزه‌کانی ئاسایش بگرن دوای ئه‌وه‌ی لانی که‌م شه‌ش خۆپێشانده‌ر له یه‌کشه‌مه دا کوژران له ده‌مێکدا هیرشی به‌ربڵاو بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران کراوه.
ئه‌و ڕێکخراوه گوتی له ماوه‌ی زیاتر له مانگێک لانی که‌م 264 خۆپێشانده‌ر له سه‌رانسه‌ری عیراق له "حه‌مامی خوێن"دا کوژراون.
لێدوانی ڕێکخراوه‌که داوا له کاربه‌ده‌ستان ده‌کات کۆتایی به "به‌کارهێنانی نایاسایی زۆری مهرهێنهرانه" بهێنن و گوتی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن ده‌بێت بخرێنه به‌ر ده‌م داد.