باڵاترین دادگای عێراق فه‌رمانی دا به سیاسه‌تمه‌داران کۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی ڕاگرن و به‌ره‌و پـێش هه‌نگاو بنێن.
دادگای باڵا له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئه‌و بڕیاره‌ی ڕاگه‌یاند، نزیکه‌ی 8 مانگ دوای ئه‌وه‌ی عێراقیـیه‌کان ده‌نگیان دابوو.
هاوبه‌ندی عێراقیـیه‌ی سووننه‌کان پـشـتیوانی ده‌که‌ن و له لایه‌ن ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پـێشـووتر ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت ده‌نگی زیاتری له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌ره‌ک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی به‌ده‌سـتهێنابوو. به‌ڵام نه‌یتوانی زۆری کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مان پــڕ بکاته‌وه.
له‌و ده‌مه‌وه هه‌ردوو پارتیـیه‌که هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی زیاتر ده‌ده‌ن له هه‌وڵێـکدا بۆ پـێـکهێنان و ڕێبه‌رایه‌تیکردنی حکومه‌تێـکی هاوپه‌یمان.