به‌رپـرسـانی عێراقی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایانگه‌یاند حکومه‌تی وڵات له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ثامر غه‌زبانی وه‌زیری پـێشـووی نه‌وتی وڵات، ئه‌وه‌ی هه‌نووکه ڕاوێژکاری نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیره بکرێته سـکرتێری گشتی داهاتووی ڕێـکخراوی ئۆپـیک.
چاوهڕواندهکرێت بڕیارێـکی فه‌رمی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووی کابینه‌ی حکومه‌تی عێراق تاووتوێی بکرێت و ثامر غه‌زبان وه‌ک کاندید بۆ جێـگرتنه‌وه‌ی عه‌بدوڵـڵا ئه‌لبه‌دری ده‌سـتنیشـان بکرێت پاش ئه‌وه‌ی خولی دووه‌می سێ سـاڵه‌ی به‌ڕێز ئه‌لبه‌دری له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا به‌سه‌رده‌چێت.
به‌رپـرسێـکی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی گوتی عێراق کارده‌کات بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی ثامر ئه‌لغه‌زبان بۆ ئه‌م پـۆسته، به‌ڵام دوا بڕیار له‌و باره‌یه‌وه له لای کابینه‌ی حکومه‌تی عێراقیـیه‌وه ده‌درێت. هاوکات به‌رپـرسێـکی دیکه‌ی عێراقی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاستکرد.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی گوتنه ثامر ئه‌لغه‌زبان که‌سێـکی ته‌کنۆکراته له سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق له سـاڵی 2004 دا به وه‌زیری نه‌وتی عێراق دیاریکرابوو.