وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق باس لە ئامادەکاری بۆ ئاوارەکانی شەڕی موسڵ دەکات

بەپـێی ڕاپـۆرتەکان شەڕی ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە داعش نزیکبووەتەوە و یەکێـک لەو بابەتانەی جێی بایەخی لایەنە پەیوەندیـدارەکانە، ڕەوشی خەڵکی سیڤیلی موسڵە لە دەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا.

پـێشبینی دەکرێت بە سەدان هەزار کەس لە شارەکە ئاوارە بن و ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردسـتان بکەن.

دکتۆر دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە میانەی وتووێژێـکدا لەگەڵ هێرۆ زەنگەنە لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت بۆ دابینکردنی بە پەلەی پـێداویستیـیەکان بۆ ئاوارەکان، هەماهەنگیـیەکی زۆر باشیان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردسـتان و بەرپـرسی مەلەفەکە کە وەزیری ناوخۆیە و هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ دەرباز محەمەد