پۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک چه‌کدار هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵێک له شوێنێکی پێشوی ئه‌لقاعیده و 6 ژن و پیاوێکیان کوشتووه.
پۆلیس ده‌ڵێت زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ئه‌و هێرشه له شاری موسڵ له باکوری عێراق ڕوویداوه.
کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له موسڵ ژماره‌ی کوژراوه‌کانیان پشتڕاست کردۆته‌وه.
توندوتیژیه‌کان له عێراق که‌م بوونه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌ڕه ئاینزاییهی له ساڵانی پێشودا هه‌بوون ، به‌ڵام هێشتاش ده‌کرێت بگوترێت به شێوه‌یه‌کی ڕۆژانه میلیشیا توندڕه‌وه‌کان له عێراق هێرشی بۆمبی ده‌که‌ن و هه‌روه‌هاش هێرشی تری چه‌کیش.