ڕۆژی سێشه‌ممه دوو بۆمب له شـاری کوتی باشوری عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 12 که‌س کوژراون و 30 که‌سی دیکه برینداربوون.
هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که له ناوچه‌یه‌کی بازرگانی قه‌ره‌باڵغی ناوه‌ڕاسـتی شـاره‌که له نزیک بازاڕێـکی زێـڕدا ڕوویداوه. ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆمبێـکی لاڕێ بووه و دووهه‌میان ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو بووه.