سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق باسی مه‌سه‌له‌ی مافی چاره‌نووسی له کۆنگره‌یه‌کدا کرد که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی نوری ئه‌لمالیکی و کاربه‌ده‌سـتانی باڵای تر تیایدا ئاماده‌بوون.
مه‌سعود بارزانی له کۆنگره‌که‌دا گوتی کورده‌کان مافی چاره‌نووسیان هه‌یه له هه‌رێمی باکوری عێراق. گوتی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له کۆنفرانسی یه‌ک هه‌فته‌یی خستۆته ڕوو که ئه‌مڕۆ شه‌ممه له هه‌ولێر ده‌سـتیپـێـکردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پـرێس ده‌ڵێت ئه‌و تێبینیـیانه یه‌که‌مین جاره به‌ڕێز بارزانی به فه‌رمی به کۆنگره‌ی پارتیـیه‌که‌ی پـێشـنیاری کردووه بۆ خستنه ده‌نگدانه‌وه له ده‌می کۆنگره‌که‌دا.
ئه‌م تێبینیـیانه له‌و کاته‌دا دێن که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی نوری ئه‌لمالیکی له هه‌وڵه‌کانی بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێ به‌رده‌وامه.
به‌ڕێز مالیکی هه‌ر له‌و کۆنگره‌یه‌دا ئه‌مڕۆ شه‌ممه وتارێـکی پـێشـکه‌ش کردووه که ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئه‌گه‌ری پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێ له عێراق له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هه‌یه.
له مانگی یازده‌دا یاسادانه‌رانی عێراقی کۆتایی‌یان به بنبه‌سـتی سیاسی هێنا که له ئاکامی هه‌ڵبژاردنه گشتیـیه‌که‌ی مانگی سێ هاتبوونه کایه‌وه و ده‌نگیان له‌سه‌ر ئه‌وه دا که ڕێبه‌ری کورد جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ گه‌ڕێـکی دیکه بـبێته‌وه به سه‌رۆک و نوری ئه‌لمالیکی جارێـکی تر بـبێته‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره ئێدوارد یه‌رانیان ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان شایان پاشا به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:14 خوله‌كه.