پەرلەمانتارانی کورد ئاماژە بۆ دواکەوتنی ڕۆیشتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەکەن

نوێنەرانى كورد لە پەرلەمانى عێراق، ئاماژە بەوە دەكەن ڕۆیشتنى وەفدى هەرێمى كوردستان بۆ بەغدا دواكەوتووە و جەخت لەسەر ئەوەش دەكەنەوە هەرێم و بەغدا چاوەڕوانى كاتێكى گونجاون بۆ پێكەوە دانیشتن.

دكتۆر ئەشواق جاف ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند" سەفین دزەیى وتەبێژى حكومەتى هەرێم، پێی وتم هەرێم و بەغدا بۆ پێكەوە دانیشتن چاوەڕوانى كاتێكى گونجاون."

هاوكات ئەحمەد ڕەشید ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراكسیۆنى كۆمەڵى ئیسلامى، ئاماژەى بەوەكرد هیچ پەیوەندیەک لە نێوان نوێنەرانى كورد لە بەغدا و حكومەتى هەرێمدا نەماوە، بۆیە ئێمە بێ‌ ئاگادارى هەرێم بەشدارى لە دانیشتنى پەرلەماندا دەكەین بۆ خوێندنەوە كردن لەسەر پـرۆژەى بودجە.

بەڵام عادل نورى ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراكسیۆنى یەكگرتووى ئیسلامى، پێیوایە دواكەوتنى ڕۆیشتنى وەفدى هەرێم بۆ بەغدا حاڵەتێكى ئاسایى‌یە و ساڵانە دووبارە دەبێتەوە و نەهاتنیشیان كاریگەرى لەسەر ئەداى پەرلەمانتارانى كورد لە بەغدا نابێت.

حكومەتى عێراق و بەغدا كە هەردوولایان بە دۆخێكى قەیراناویدا گوزەر دەكەن ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئامادە نین سازش بۆ یەكترى بكەن و لەسەر كێشەكانى نێوانیان ڕێبكەون.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی دڵشاد ئەنوەر